مافی ئافرەتان
بەدریژایی ساڵی ٢٠١٨، نوسینگە هەڵساوە بە چاودێریکردن و پشتڕاستکردنەوەی کەیسەکانی توندوتیژی لەدژی ئافرەتان، بەتایبەتیش ئەو تاوانانەی کە پێی دەووترێ کوشتن لەسەر "شەرەف" و چەندین جۆری تری توندوتیژی وەکو بەشوودانی منداڵ. بە بەکارهێنانی ڕووداوی دۆکۆمێنتکراوی توندوتیژی لەدژی ژنان، نوسینگە داوای لە لێژنە پەرلەمانییەکانی پەیوەست کردووە کە کۆپییەکی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی لەدژی ئافراتان ئامادە بکەن کە بگۆنجێت لەگەڵ پیوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ. هەروەها نوسینگە چاودێریی هەوڵەکانی کردووە لە هەموارکردنەوەی " یاسای باری کەسێتی" وە هۆشداریشی داوەتە سەرکردایەتی یونامی کە بەرهەڵستی ئەم هەموارکردنەوانە بکەن کە دەبنە هۆکاری پێشێلکاری لە مافاکانی ئافرەتاندا. بەهەمان شێوە، لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا، نوسینگە هەڵساوە بە پێدانی ڕاوێژی یاسایی لەهەمبەر هەموارکردنە پێشنیارکراوەکان بۆ برەودان بە " یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان" ی ساڵی ٢٠١١، هەرواها دەستیشی کردووە بە بەرنامەیاکی ڕێکوپێک بۆ سەردانی شێلتەراکانی ژنان لە سەرانسەری کوردستان.
هەواڵ