ڕاگەیەدراوێک لە ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو کەسانەی بەناوی جیاواز پارەیان لێ وەرگیراوە بە مەبەستی پشتگیری بۆ کەیسەکانیان لە ئەوروپا

ڕاگەیەدراوێک لە ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو کەسانەی بەناوی جیاواز پارەیان لێ وەرگیراوە بە مەبەستی پشتگیری کرد بۆ کەیسەکانیان تا لە ئەوروپا بتوانن مافی مانەوە بەدەست بهێنن

بەشی یاسایی لە ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بەپێویستی زانی ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەو کەسانەبدات کە گوایە پارەیان داوە بەچەند کەسێک بەناوی ئەوەی کەلە ڕێکخراوی ئازادیی و مافی مرۆڤ نێودەوڵەتی کاردەکەن و یاخود وەک پارێزەری ڕێکخراوەکە خۆیان ناساندووە بەمەبەستی پشتگیری کردنی کەیسەکانیان لە ئەوروپا

بەشی یاسایی لە ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا بەسەرجەم کەناڵ و لایەنە پەیوەندی دارەکانی ڕاگەیاند کە ئەوکارانە دوورن لە کارمەندانی ئەوان و سەرجەمیان بەساخەتە ئەنجام دەدرێن و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە

هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم کارە لەلایەن چەند کەسێکەوە کە دانیشتووی هەرێمی کوردستان و ئەوروپان ئەنجام دەدرێت فێڵ لە پەنابەران دەکرێت و پێیان دەوترێت بەم کارە ماغی مانەوە بەدەست دەهێنن لە کاتێکدا کە بەپێچەوانەوە لەکاتی بەدواداچونی دادگاکانی ئەوروپا بەئاسانی دەردەکەوێت کە ئەو کارانە سەرجەمیان ساختەن

لەسەر هەمان بابەت بەشی یاسا لە مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لە پۆلیس پەراوەی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و داوایان تۆمارکردووە بۆ دەزگیرکردنی تاختەکاران

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دادگاکانی ئەوروپا لەکاتی بەدواداچوون پەیوەندی بە ئەوانەوە ئەکەن لەماوەیەکی کەمدا وڵامی چەندین بەدوادا چونیان داوەتەوە بۆ دادگاکانی ئەوروپا و سەرجەمیان ساختەبوون

هەربەوتەی بەشی یاسا لە ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی هەرپەراوەیەکی یاسایی کە دەکرێتەوە لە دادگای مافی مرۆڤ لە بغداد کۆدی پێدەدرێت کە لە وێب سایتی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی عێراق ئەتواندرێت گەڕانی بۆ بکرێت

https://fhro-kurd.org/HumanFreedom/legelSearch

بەم جۆرە ساختەکان کارناکەن و هیچ دۆسیەیەک نیشان نادرێت ئەگەر بەفەرمی لە ڕێگای دادگای مافی مرۆڤ لە بەغداد تۆمار نەکرابێت

ڕاژان جەمال پارێزەر لە مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە مافی مرۆڤ سیستمێکی دیجی تاڵیە و ئەستەمە ساختەکاری تێدا بکرێت بە جۆرێکە کە هەرکۆدێک لە هەمووجیهاندا ئەتواندرێت گەرانی بۆ بکرێت

لەبەشێکی دیکەدا ڕاژان جەمال وتی هەرکەسێک پارەی بەکەسێک داوە پەیوەدیان پێوەبکات بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ساختەکاران

بەوتەی ڕاژان جەمال پارێزەر لە مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی تا ئێستا چەندین کەس سکالایان تۆمار کردووە لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپا

هەروەها بریار عبدلرحمان بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان لەسەر هەمان بابەت ڕای گەیان کە لە ڕاپۆرتێکی وردا سەرجەم ئەو ساختەکاریانە و ئەوکەسانەی ئەنجامی ئەدەن بە یەکێتی ئەوروپا تا لەوێ بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت

داواشی کرد هەر کەسێک بەناوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤەوە هەر پڕەپارەیەکی لێوەرگرتوون ئەتوانن لە هەرکوێی جیهانبن لە ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ سکالا تۆمار بکەن ئەوان پشگیری ئەکەن و ساختەکاران جگە لەگەڕاندنەوەی پارەی وەرگیراو پێویستە لە هەروڵاتێک بن لە ڕێگای دادگای ئەو وڵاتەوە دادگای بکرێن

داواشی کرد کە هیچ کەسێک بەنایاسایی هەوڵی بەدەست هێنانی پشتگیری نەدات لەبەر ئەوەی مافی مرۆڤ لە هەموو جیهان یەک تۆرە و پەیوەندی پتەویان هەیە ئەوان پشتراستی هیچ بەڵگەیەکی ساختە ناکەنەوە جگەلەوەی لە کۆدی دیجیتاڵی بە ئاسانی ئاشکرای دەکات کە ساختەیە یاخود نا

لەکۆتایشدا ڕاژان حەمال پارێزەر لە ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ وتی کە زۆرینەی سەختەکاریەکان لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا ئەنجام دراون بە هاوکاری چەندین کەس لەوڵاتانە وتیشی ئەوان لە ڕاپۆرتێکی تەواودا ناوی ئەوکەسانە ئەدەن بە دادگا و پۆلیسی ئەوڵاتانە

ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان

٢٣/١/٢٠٢٢

الأخبار