ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی (ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەلەتی) سەبارەت بە سزادانی پێنج ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی (ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەلەتی) سەبارەت بە سزادانی پێنج ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان  
ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەولەتی لە هەرێمی کوردستانی-عێراق بەوردی چاودێری دادگایکردنی  پێنج رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی (شێروان شێروانی - شڤان سەعید - ئەیاز  کەریم - مەریوان عیسا  گۆهدار زێباری) کرد و چەندین تێبینیمان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رونمان کردۆتەوە کە دادگای کردنەکە دادپەروەرانە نەبووە هەروەها لە کاتی وەرگرتنی وتەی راگیراوەکاندا پارێزەریان نەبووە و بەشێوازێکی نەشیاو مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە بەزۆر ئیمزایان پێکراوە هەربەپیی یاسا تۆمەتبار دەبێت لە شوێنی ئەنجامدانی کارەکەی دادگای بکرێت بەلام ئەوان گواستراونەتەوە بۆ دادگای  هەولێر و ئەمەش بەمەبەستی سزادانیان   
وەلەکاتی دادگای کردنەکەدا راگیراوەکان نەیان توانیوە تانە بدەن و باسی ئەوەشیان کردووە کە لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان پێکراوە جگەلەوەی شوێنی زیندانی کردنیان گونجاو نەبووە و هەربۆیە مانگرتنیان راگەیاندووە  
ڕیکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەولەتی داوای ئازادکردنیان دەکات لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وە قەرەبووکردنەوەی ماوەی راگرتنیان بە نایاسایی دەکات  داوای لێکۆلینەوی خێرادەکات لە دادگای کردنیان و گواستنەوەیان بۆ شارێکی دیکە و هێشتنەوەیان لە شوینی نەگونجاودا ئەشکەنجەدانیان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا  
ئەمە لەکاتێکدایە خەڵکی کوردستان دەیەوێت هەمیشە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت و لەنێو ململانێ هەرێمی و ناوچەییەکاندا بیپارێزن، ناکرێت نوێنەرایەتی وڵاتانی پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بخرێنە نێو ململانێ ناوخۆییەکان و لە هەندێک دۆسیەوە تێوەبگلێندرێن، کە پاڵپشتییەکانمان کەمببنەوە بۆ هەرێمی کوردستان  
لەئەگەری ئازاد نەکردنی ڕٶژنامە نوسان و چالاکانی مەدەنی ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ داوای یاسای لەدادگای نێودەولەتی تۆماردەکات وەک فشارخستنەسەر دەسەلاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان-عیراق داواش لەسەرجەم کۆنسولخانەکان دەکات پێدانی ڤیزا بە کەسانی بەشدار لە دادگای کردنەکە رابگرێت 

                        
                        
                        

