ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە عێراق: ساڵی 2020 نزیکەی 644 کەس بەهۆی هەژارییەوە خۆیان کوشتوە

ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە عێراق: ساڵی 2020 نزیکەی 644 کەس بەهۆی هەژارییەوە خۆیان کوشتوە

ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ له‌ عێراق ئاشکرایکردوە، لەساڵی 2020دا حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەسەرتاسەری عێراق ڕویان لەبەرزبونەوە کردوە، بەشێوەیەک لەوساڵەدا 644 کەس خۆیان کوشتوەو زۆرترینیشیان لەشاری بەغدا بوه‌و بەشی هەرەزۆریشیان بەهۆی هەژاری‌و نەبونییەوە بوە.

بریار عبدلرحمان بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، لەکۆی ئەو 644 حاڵەتە خۆکوشتنەی لەساڵی 2020 لەعێراق تۆمارکراوە 368یان لەڕەگەزی مێ بون‌و 276ى تریشیان لەڕەگەزی نێر بون".

بریار عبدلرحمان باسی لەوەشکردوە، لەو ژمارەیەش 159یان بەبەکارهێنانی چەک‌و 319ش خۆخنکاندن‌و شه‌ش حاڵەتیش بەخۆبەردانەوە لەجێگای بەرزو 122 حاڵەتیش خۆسوتاندن بوه‌، هه‌روه‌ها 20 حاڵەتیش لەڕێگای خواردنی مادەی ژەهراوی‌و سێ حاڵەتیش بەبڕینی دەمارو هه‌شت حاڵەتى دیكه‌ش خۆخنکاندن بوه‌ له‌ناو ئاو له‌گه‌ڵدوو حاڵەتیشی کارەبا له‌خۆدان.

سەبارەت بەهۆکارەکانی خۆکوشتن، بریار عبدلرحمان بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ وتویه‌تى:"دیاترینیان بریتیبوە لەفاکتەرە ئابوریی‌و کۆمەڵایەتیی‌و دەرونییەکان، ئەوە جگە لەفاکتەری هەژاری‌و نەبونی‌و لێکەوتەکانی جەنگ‌و شەڕه‌كان‌و تێکچونی دۆخی مافەکانی مرۆڤ

هەواڵ