ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێراق پانێلێکی سازکرد سەبارەت بە هاوسەر گیری پێشوەختە

ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان عیراق لەسەرپرسی هاوسەر گیری پێشوەختە و لێکەوتەکانی ئەم دیاردەیە و هۆکاری زۆربونی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنێتی چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە پانێڵێکی سازکرد

بەئامەدەبونی چەندین دادوەر و پارێزەر و رۆژنامەنوسان و نوێنەری سێ ئاین کە لە عێراق کاری هاوسەرگیری ئەنجام ئەدەن هەروەها نوێنەری ڕێکخراوی ئافرەتان و بە ئامەدەبونی سەرجەم کەنالەکانی راگەیاندن

لە پانێلەکەدا باسی روداوەکانی ئێستای عیراق و هەرێمی کوردستان کرا بۆ ئەم دیاردەیە گفتو گۆی چر ئەنجامدرا باس لە لایەنە خراپەکانی دیاردەی هاوسەرگیری پێش وەختەکرا لە روی دەرونی و جەستەیەوە وەبەخرانەرووی چەند راپۆرتێک کە ئەنجام درابون لە هەرێمی کوردستان دەرکەوت حاڵەتەکانی جیابوونەوە زۆر زیاترە لە نێو ئەو کەسانەی هاوسەر گیری پێشوەختە ئەنجام ئەدەن و هەروەها توشبون بەنەخۆشی دەرونی پاش هاوسەرگیری پێشوەختە رێژەیەکی بەزی لە نێو ئەو کەسانەدایە کە ئەم کارە ئەکەن

رێژەی ئەو کەسانەی بەهۆی منداڵبونەوە گیان لەدەست ئەدەن زۆرینەیان ئەو ئافرەتانەن کە هاوسەرگیری پێشوەختەیان پێ ئەکرێت و لەرووی جەستەیی و دەونیەوە ئامەدەیی ئەم پرۆسەیەنین

ئەوەش خرایەرو کە لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان ئەم دیاردەیە زۆر زیاترە بەهۆی ئەوەی ئاستی رۆشنبیری کەمترە لەم ناوچەی دەکەونە دەرەوەی شارەکان

وەبەپێویست زاندرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری جدی بکات بۆ رێگری لەم دیاردەیە و یاسای نوێ بۆ سزادانی ئەوکەسانە دەربکات کە لە هەرێمی کوردستان ئەمکارە دەکەن و ئەوکەسانەشی لە دادگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ئەم کارەدەکەن و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن گرێبەستی هاوسەرگیریەکانیان بەرەسمی نەناسێندرێن و کاریان پێنەکرێت

ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ داوا لە حکومەتی عێراق یش ئەکات سنورێک بۆ ئەم دیاردەیە دابنێن و بکەرانی ئەم کارەو ئەوکەسانەشی کار ئاسانی بۆ ئەم دیاردەیە دەکەن سزا بدرێن

داواش لەسەرجەم کۆنسوڵ گەریاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات هاوکاریان بکەن بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە هاوکاری زیاتری هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن

وەک ئاشکرایە دیاردەی هاوسەر گیری پێشوەختە لە سالی ٢٠٢٠ بەشێوازێکی فراوان روی لەزیاد بوون کردووە و ئەگەر بەزوویی چارەسەرێک و پلانێکی یەکسان و هاوشیوە لەگەل بنەماکانی مافی مرۆڤ جارنامە جیهانیەکان ئەوا لە ئایندەدا دەبێتە مەترسیەکی گەورە بۆسەر دیموکراسی و مافی مندالان و مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان

ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی-عیراق ١٢\١٢\٢٠٢٠

هەواڵ