ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان-عیراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە مارەکردنی کچێکی ١٣ سال لە پیاوێکی ٤٢ لەبری پێنج ملیۆن قەرز بۆڕای گشتی بڵاو کردەوە
ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان-عیراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە مارەکردنی کچێکی ١٣ سال لە پیاوێکی ٤٢ لەبری پێنج ملیۆن قەرز بۆڕای گشتی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی ...
دوای ئەوەی لە بەرواری ٢٧ / ١١ / ٢٠٢٠ پێمان ڕاگەیەندرا کە لە ناحیەیەی هەریر سەر بە پارێزگای هەولێر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان دراوە بە پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ پیاوەکە خاوەنی سێ هاوسەری دیەکەشە و منداڵی هەیە
وە ئەم کچەشی لە بری پێنج ملیۆن دینار قەرز وەرگرتووە لە باوکی کچەکە ..
پاش بەدوادا چون و کۆکردنەوەی زانیاریەکان دەرکەوت ڕوداوەکە ڕاستیە و ڕۆژی هەینی کچەکەی گواستۆتەوە هاوکات مارە بڕینەکەشی لە دادگای موسڵ ئەنجام داوە
ئەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا دووەم حاڵەتی لەو جۆرەیە کە یەکەمیان کچێکی ١٤ سالانە لە شەنگال سەر بە پارێزگای هەولێر درا بە پیاوێکی ٥١ سال
پاش ئەوەی قسەمان لەگەڵ بنەماڵەکان کرد توانیمان پاشگەزیان بکەینەوە لە هاوسەر گیریەکە
بەڵام هاوسەرگیری دووەم هەرچەندە ئێمە بڕی پێنج ملیۆن دینارەکەمان دابینکرد تا هەردوولا ڕەزامەندبن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیریەکە بەداخەوە
هاوڵاتی مەهدی ناسر کە کچەکەی کردۆتە هاوسەری خۆی ڕەتی کردەوە هاوسەرگیریەکە هەڵبوەشێنێتەوە
ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرەکارانە دەکەین داوای یاسایی تۆماردەکەین لە دژی ئەمکارە ڕێگە نادەین کە مندالان ببنە قوربانی دەستی ئەم کەسانە
وە ئێمە کارەکە بە دەست درێژی سێکسی دادەنێن کە بەناوی هاوسەرگیریەوە دەکرێت و ڕەتی دەکەینەوە
داوا دەکەین دادگای بالای هەرێم بە بڕگەی دوو یاسایی ژمارە هەشتی سالی ٢٠١١ تایبەت بە توندوو تیژی خێزانی مامەڵە ڵەگەڵ کەیسەکەدا بکات کە تاوانبار لە شەش مانگ بۆ سێ ساڵ زیندانی دەکرێت
ئێمە لێرەدا ناوەستین و بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتی دەربڕین ڕێگە نادەین کەسانی دەست ڕۆشتوو کەیسەکە بەلاڕێدا بەرن
ئەوەش ناشارینەوە لە شەوی هەینیەوە لە ژێر فشارداین و تەنانەت بە ڕاستەخۆ هەڕەشەی گیانی لە کارمەند و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کراوە
ئێمە ڕاستە لە شەوی هەینیەوە لە ژێر فشارداین و تەنانەت بە ڕاستەخۆ هەڕەشەی گیانی لە کارمەند و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کراوە
بەڵام ئێمە ڕای دەگەیەنین ئەم کارانە ئێمە ڕانگرێت و بەردەوام دەبین و چالاکیەکانمان دژی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ فراوانتر دەکەین
دواکارین لە لایەنی پەیوەندی دار ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەوکەسانە بگرێتە بەر کە هەرەشە لە چالاک وانان و ئازادی خوازان دەکەن سزای توند بدرێن و هەر لایەن و بەرپرسێکیش لە پشتی ئەم کارانەن بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن .
پێویستە هەمووان هاوکاربین بۆ بەدیهێنانی وڵاتێکی دیمۆکراسی و دور لە توندو تیژی وە ئێمە دەزانین کە ئەمە بێ قوربانیدان نایەتەدی وە پێویستە بەها ئەخلاقیەکان بۆ کۆمەڵگە بگەڕێندرێتەوەو یاسایەکی گشتگیر و سزایەکی توند دابنرێت بۆ ئەوەی ئەم کارانە نەبن بە دیاردەو ڕوو لە زیادبوون نەکەن .
ئێمە هەموو هەوڵ و توانای خۆمان خستۆتە کار و داوای پشتیوانی لەئێوەش دەکەین.
ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان – عێراق