‎‎مافی ژنان لە عێراق

‎مافی ژنان لە عێراق ‎بەهۆی بارودۆخی عێراق و ململانێکانی دوای ئەو شەڕ و گرفتە سیاسیانەی کە بووە هۆی خراپتربوونی ژیانی ژنان لە عێراقدا ، ژنانی عێراق ئەمڕۆ بەدەست نەبوونی دەرفەتی پەروەردەیی و چاودێری تەندروستی و هەلی کارەوە ئازار دەچێژن بەهۆی ئاستەنگەکانی کۆمەڵگە و خێزان و کۆمەڵگای نێرسالارییەوە . هەروەها ئاستی بەرزی توندوتیژی و نادادپەروەری وای لە ژنان کردووە کە ناتوانن بەشداری بکەن لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە ‎وە چەندین مافی بنەڕەتی هەیە کە ژنان لە عێراقدا لێیان بێ بەشن وە گرنگترین مافیش خوێندەواری و پەروەردەیە ، جیاکاری نێوان ڕەگەزەکان بووە هۆی دەرهاوێشتەی هەژاری و بێ ڕەوشتی و شکاندنی کەسایەتی ژنان لە عێراقدا ، ئەوە بە هۆی ئەو فاکتەرە کەلتوری و کۆمەڵایەتیە تەقلیدیانەی کە وەک ڕێگرێک لە پەروەردەکردنی کچان دا دەمێننەوە و فاکتەری سەرەکی شکستهێنانی ژنان بۆ تەواوکردنی خوێندنیان خێزان و هاوسەرگیری پێشوەختە . ‎وە هەروەها لە سەرووی هەموو ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیانەی کە ژنان لە گرنگیدان بە منداڵ و ئەنجامدانی کاری ناوماڵدا هەڵیانگرتووە بەڵام کۆمەڵگا بێ بەها دەیبینێت و پیاو وەک ناوەندی ژیان کردنی خێزان دەبینێت و ڕۆڵی ژن لە خێزاندا کەم دەکاتەوە . بە وتنی هەمیشە هیچ ناکەیت، تۆ بێنرخ و ئازاردانی ھەستەكانیان. ‎ژنان و کچان قوربانی توندوتیژی و ناموسپەرستین زۆربەی ئەو توندوتیژیانەش لە ماڵەوە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت مەترسیدارترین شت لە ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان ئەوەیە کە ژنان پێیان وایە کە مێرد یان ڕەگەزی نێر لە خێزانێکدا لە هەندێک بارودۆخدا مافی لێدان یان لێدانیان هەیە لە ڕەگەزی مێ . ‎تا بڵێین ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگای عێراقی وای کردووە توندوتیژی دژ بە ژنان یاسایی بێت و ژنان ئەوە قبوڵ بکەن چونکە پشتیان بە ڕەگەزی نێرینەی خێزانەکەیان بەستوە لە لایەنی ماددی و ئەمەش وای كردووە هەموو شتێک قبوڵ بکەن کە نێرینە بڕیاری لەسەر بدات .

هەواڵ