مافی ژیان مافی هەموو تاکێکە

مافی ژیان لە نێوان هەموو مافەکاندا مافی ژیان بە گرنگترین مافی مرۆڤ دادەنرێت. هەمووان مافی ژیانیان هەیە بۆیە ناتوانرێت بە شێوەیەکی نا دادپەروەرانە کۆتایی بە ژیانی هیچ کەسێک بهێنرێت. واتە هیچ کەسێک، تەنانەت دەوڵەتیش ناتوانێت کۆتایی بە ژیانی هیچ کەسێک بهێنێت. وە هەروەها پێویستە لەسەردەوڵەت ڕێگای گونجاو بگرێتە بەرو دڵنیای ژیانی تاک بکات بە دەرکردنی یاسا و لە هەندێک بارودۆخدا وهانگاو بنێت بۆ پاراستنی ژیانی تاک کاتێک ژیانیان لە مەترسیدا دەبێت. وە هەروەها دەسەڵات پێویستە بیرلە مافی ژیان کردنی تاک بکاتەوە چونکە لە وانەیە ژیانی تاک بخاتە مەترسیەوە، وە کارلە ژیانی داهاتوویان بکات کاتێک بڕیارێک دەردەکات. ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەت لە هەل و مەرجێکدا بمرێت کە دەوڵەت تێوەی گلابێت ئەوا مافی لێکۆڵینەوەت لە بارودۆخەکە دەبێت. وە هەروەها پێویستە لەسەر دەوڵەت لێکۆڵینەوە لە مردنی گوماناوی و ئەو مردنانەش بکات کاتێک کەسێک لە بەندینخانە یان لە ژێردەستی پۆلیس دا دەمرێت. توێژەرێکی کۆمەڵایەتی لە تیمی توندوتیژی خێزانی لە دەسەڵاتێکی خۆجێیدا مشتومڕی مافی مرۆڤی بەکار هێنا بۆ بەدەستهێنانی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ بۆ ئافرەتێک و خێزانەکەی کە لە لایەن دۆستە توندوتیژەکەی پێشویەوە هەڕەشەیان لێ کرا بوو، بەوەی کە توانی دەسەڵاتی خۆجێی پابەند بکات کە مافی ژیانکردنی خێزانەکە بپارێزێت و وە بەشێوەیەکی بێ بەها یانەو نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا نەکرێت. زۆر مافی ترهەن کە بە مافی ژیانەوە گرێدراون، لەبەرئەوە دەتوانرێت بوترێت کەزۆر ئاسانە لە گرنگی مافی ژیان تێ بگەین. بۆیە زۆر گرنگە لە کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانەدا بژین کە یاسا فەرمانڕەوایی بکات نەک مرۆڤ. لە کۆتایدا، دەکرێت بوترێت کە هیچ مافێکی مرۆڤ نیە کە لە مافی ژیان گرنگتربێت. وە زۆر بەسادەیی مافی ژیان واتە ئەوەی کە نەتوانرێت هیچ کەسێک بە بێ پرۆسەیەکی یاسایی لە ژیان و ئازادی بێ بەش بکرێت.  

هەواڵ