ئازادی ڕا دەربڕین و گردبوونەوە
لەشاری بەسرەدا، نوسینگە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو خۆپیشاندانانەی کردووە کە لەم دووایانەدا لە مانگەکانی تەموز تا تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم ودوواتریش ئەنجام دراون لەپێناو خزمەتگوزارییە سەرەتایەکانی وەکو ئاوی پاک و هەلی کارو سنوردارکردنی گەندەڵی کە بووە هۆی کوژرانی ٢٢ کەسی سڤیل. وە هەروەها نوسینگە بە هاوکاریی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراقی هەڵساوە بە چاودێریکردنی دادگاییکردنەکان و ئازادی ڕا دەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتیانەو گرتنی بەزۆرەملێ. لە هەرێمی کوردستانیش نوسینگە لە ساڵی ٢٠١٨ دا چەندین کۆرسی مەشق و ڕاهێنانی پێشکەشکردووە بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میداکاران و بەرپرسە حکومییەکان لەسەر ئازادی ڕا دەربڕین و میدیاو مافی ئازادی لە گردبوونەوەی ئاشتیانەو دامازراندنی کۆمەڵەو ڕێکخراو . لەم ڕاهێنانەشدا زیاتر پەرە بە ڕۆلی میدیا دراوە بۆ برەودان بە ئاشتاوایی و ڕێزگرتن لە مافاکانی مرۆڤ لەعیراقی دووای داعشدا.
هەواڵ