مافی ئازادی ڕادەربڕین
مافی ئازادی ڕادەربڕین هەمووان دە بێت مافی ئازادی ڕادەربڕینیان هەبێت. ئەم مافە پێویستە ئازادی بە دواداگەڕان و بەدەستهێنان و پێدانی زانیاری و بیرۆکە بە هەموو جۆرەکانیەوە لە خۆبگرێت، بێ گوێ دانە سنورەکان لە ڕێگەی میدیای هەڵبژێردراوی کەسەکان خۆیانەوە. وە شایەنی باسە کە بەکارخستنی ئەم مافانە ئەرک و بەرپرسیارێتی تایبەت هەڵدەگرێت. ئازادی ڕادەربڕین مافی هەمووانە ونابێت جیاکاری لەسەر بنەمای: نەتەوە، ڕەگەز، ئایین، تەمەن، کەمئەندامی، تایبەتمەندی بۆماوەیی، ڕای سیاسی ، یان هەر بنەمایەکی تربکرێت. ئەم ئازادییە تەنها پەیوەندیدارنیە بەو ڕاوبۆچونانەوە کە کەسێک دەریان دەبڕێت، بەڵکو هەموو ئەو زانیاری و بیروبۆچوون و بیرۆکانەش دەگرێتەوە کە لە سەرچاوەکانی ترەوە کۆدەکرێنەوە. وە هەروەها ئازادی ڕادەربڕین پەیوەندی دارە بە ڕاوبۆچوونەوە، هەرچەندە بۆچونەکەش جێی مشتومڕ یان هێرشبەرانەش بێت بۆسەر کەسایەتیەکی بەناوبانگ. وە تەنها کاتێک بیرۆکەیەک یان بۆچوونێک سنورداردەکرێت کە هانی توندوتیژی و ڕق وکینە بدات. وە دەشکرێت بوترێت کە ئازادی ڕادەربڕین سنوردار ناکرێت بە سنورە نێونەتەوەییەکان. وڵاتەکان دەبێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی سنورە نەتەوەییەکان دانی پێدابنێن. ڕەنگە خەڵک بە چەندین شێوازی جیاواز ڕاوبۆچونی خۆیان دەربڕن و گوزارشت لە خۆیان بکەن، لەوانە: چاپکردنی کتێب و ڕۆژنامە و شانۆ وێنە و فیلم و سەما و موزیک و چەندین شێوازی تر کە هەموویان لەلایەن مافی ئازادی ڕادەربڕینەوە دەپارێزرێن. لە یاسای نێودەوڵەتیدا هەندێک سنوردارکردن ڕێگەی پێدراوە، لە کاتێکدا سانسۆر تەنها و تەنها لە هەلومەرگی زۆر تایبەتدا نەبێت بە پێی یاسا ڕێگەی پێ نادرێت. لە کۆتایدا، پێویستە بوترێت کە وڵاتەکان پێویستە لەسەریان دەست وەرنەدەن لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و ڕێزلەم مافە بگرن، بی پارێزن، و جێبەجێی بکەن. وە هەروەها دەبێت هانگاوی کارا بنێن بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە خاڵک چێژ لە مافی ئازادی ڕادەربڕین وەردەگرن. بۆ نمونە کەمینەکان دە بێت بتوانن بە زمانی ڕەسەنی خۆیان گوزارشت لە مافەکانی خۆیان بکە ن و بەشداری لە سیاسەت وهەموو ئەو خزماتگوزاریانەی تر بکەن کە پێشکەش بە وانی تر دە کرێت. وە نا بێت میدیا لەلایەن دەوڵەت و کۆمپانیا تایبەتەکانەوە قۆرخ بکرێت و بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆیان بەکاری بهێنن.
رۆژنامەنوسان