عێراق لە ریزبەندی خراپترین
عێراق لە ریزبەندی خراپترین وڵاتدایە بۆ ئازادی رۆژنامەنوسی بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور وڵاتی نەرویج لە پلەی یەکەم و سوید لە پلەی دووەم و وڵاتی فینلەنداش لە پلەی سێهەم دێت بۆهەبونی زۆرترین ئازادی رۆژنامەنوسی دەستکەوتنی زانیاری لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە لەو وڵاتانە. هەربپێیی راپۆرتەکەی ئەو رێکخراوە هەریەکە لە عێراق و سوریا و ءئێران و تورکیا لە ریزبەندی خراپترین وڵاتدان بۆ ئازادی رۆژنامەنوسی. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوکەش هەرێمی کوردستانیش لەسەر ئەژماری عێراق ئەژمارکراوە کە لەپلەی ١٥٨ هەمیندان و کە ئەوەش پلەی دواوەی ریزبەندیەکەیە و بەو پێشێلکاریانەی لەساڵی ٢٠١٦ ئەنجام دراون بەرامبەر رۆژنامەنوسان هەر لە کوشتنی رۆژنامەنوسان و رێگریکردن لەکاری رۆژنامەنوسی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ عێراقدا لەپلەکانی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن کە ئازادی رۆژانامەنوسی تێیدا زۆر کەمە یاخود هەر نییە. کوژرانی ٢ رۆژنامەنوس بەدەستی کەسانی نادیار و گیان لەدەستدانی٢ رۆژانامەنوس بە تەقینەوەی بۆمب لە بەرەکانی جەنگ لە ساڵی ٢٠١٦ و رێگری کردن لە پەخشکردنی چەند کەناڵێکی ئاسمانی و رێگەگرتن و هەرەشە کردن لە هەندێک رۆژنامەنوس و نەگەیشتن بە زانیاری ویستراو لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە ئەونەی تر کاریگەری لەسەر کەدواوەبونی پلەی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست کردوە لە ریزبەندێکەدا. رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور رێکخراوێکی لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزراوە و لە بواری ئازادی رۆژنامەنوسی لە جیهاندا کاردەکات و ساڵانە راپۆرتی خۆی لەسەر ئازادی رۆژنامەنوسی لە جیهاندا بڵاودەکاتەوە و هەروەها راپۆرت و بەدواداچون لەسەر کەیسی کوژران و پیشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامنوسان بڵاودەکاتەوە و بەهۆی ئەو پیشیلکارییە زۆرەی لە هەریمی کوردستان و عێراقیش بەرامبەر رۆژنامەنوسان کراوە هەموو ساڵێک ئەم رێکخراوە چەند راپۆرتێک دەربارەی مەترسیداری دۆخی رۆژنامەنوسانی لە عێڕاق و هەرێم بڵاودەکاتەوە
رۆژنامەنوسان